بازرگانی سلێمانی داوای داخستنی سەرجەم دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان دەكات

sharpress.net

639 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس:
ژووری بازرگانی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای سلێمانی كردووە، كە سەرجەم دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان لە پارێزگاكە دابخەن و ڕێوشوێنەكانی حكوومەتی ناوەندی جێبەجێ بكەن .

محەمەد سیروان بەرێوەبەری ژووری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ پیگەی "ئەلمەعلوومە"ی رایگەیاندووە، داوا لە بەرێوەبەری دەروازە سنوورییەكانی پاریزگای سلێمانی كراوە كە ئەو ڕێوشوێنانە جێبەجێ بكەن كە هەردوو لایەنی حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەسەری ڕێككەوتوون.

ناوبراو راشیگەیاندووە،  داوامان كردووە هەندێك لە دەروازە نافەرمییەكانیش لەسەر كاری خۆیان بەردەوام بن كە كاریگەرییان لەسەر بازرگانی پاریزگاكە هەیە، هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە دەستەی گومرگەكانی عێراق چاودێری ئەو دۆسییەیە دەكات و لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم دەروازە نافەرمییەكان دادەخەین .

پێشتر لیژنەی كاروباری ئابووری لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە مانگی كانوونی دووەمدا رایگەیاندبوو كە بڕیاری گرنگ دەگیرێتە بەر بۆ یەكخستنی رسووماتی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان ، لەناویاندا دەروازەكانی هەرێمی كوردستان و خاڵە گومرگییەكانی پارێزگای كەركوك.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved