کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتیمانى بە هاوڵاتیان زیاد دەکات

sharpress.net

857 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس:

بڕیارە پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی زیاتر بکرێت و پێشبنیش دەکرێت پلەکانى گەرمانى هاوینى ئەمساڵ نزم بێت.


له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌شارپرێسى راگه‌یاند:لە ئێستادا پله‌ی گه‌رما بەربووتەوەو خواستیش له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با زیادکردوە، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك كاره‌بای سلێمانی كه‌میكرد.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، له‌ ئێستادا ماوه‌ی 16 بۆ 17 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت.

 

وتەبێژى بەڕێوبەرایەتى کارەباى سلێمانى ئەوەشى خستەڕوو، له‌ داهاتوودا كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت، چونكه‌ پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵی پار نزمتربێت و ئاستی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌باش زیاتر بێت.

س.هـ




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved