بەرشەلۆنە نازناوى خولى ئیسپانى مسۆگەر کرد

sharpress.net

712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس:

یانەى بەرشەلۆنە بەتاکە گۆڵێکی میسی سەرکەوتنی تۆمار کردو نازناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیای مسۆگەرکرد.

لە یارییەکانی هەفتەى 35ی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە میوانداری یانەى لیڤانتی کردو تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بون، لە تایمی دوەمدا میسی هاتە ناو یاریگاو توانى گۆڵێک بۆ یانەکەى تۆمار بکات.

 

بەو ئەنجامەش بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەى ٨٣ خاڵ پێشەنگى ریزبەندى گرتووەو نازناوى خولى ئیسپانى لەم وەرزەدا بۆخۆى مسۆگەر کرد.

 

 گۆڵەکەى میسى بەس بوو بۆ ئەوەى یانەى بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی فەرمی و بۆ جاری دووەم لەسەر یەک نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت.

 

بەوەش بەرشەلۆنە بۆ جاری 26  لە مێژویدا نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت و بۆ جاری هەشتەمە لە یانزە ساڵی رابردودا ئەو جامە بەرز بکاتەوە.

س.هـ







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved