ڤیدال پێش میسی دەكەوێت

sharpress.net

369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/04/2019‌

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە 9 نازناوی خولی ناوخۆیی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بردووەتەوە، بەڵام ئارتۆلۆ ڤیدالی چیللیی پێش ئەو یاریزانە كەوتووە.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ ڤیدال 10 نازناوی خولە ناوخۆییەكان لەگەڵ ئەو یانانە بردووەتەوە، كە یاری لەگەڵ كردوون.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ڤیدال لەگەڵ یانەی كولو كولوی چیلی سێ‌ نازناو لەگەڵ یۆڤانتۆس چوار نازناو لەگەڵ بایەرنیش سێ‌ نازناوی بەدەستهێناوەو لەگەڵ بەرشەلۆنەش نازناوێكی لەمساڵدا بەدەستهێناوە.

میسی بە بردنەوەی نازناوی ئەم جارە كۆی نازناوەكانی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە كردە 10 نازناو بەوەش پێش ئەندرێس ئێنێستای یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە كەوت، كە نۆ نازناوی بردووەتەوە.

میسی بەوەش ژمارەی یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدریدی یەكسانكردووەتەوە، كە ئەویش خۆسییە مارتینیز سانچێز، كە 10 نازناوی بردووەتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved