ڤیدیۆ.. "OPPO" بەمۆبایلێكی نوێ‌ كێبركێی مۆبایبەكانی سامسۆنگ دەكات

sharpress.net

555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/04/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای "OPPO" بەم دوایانە نمایشی بە مۆبایلێكی نوێ‌ كرد، كە ناوی "Reno 10x Zoom"، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە.

مۆبایلەكە بۆ ركابەری مۆبایلی "S10" كۆمپانیای سامسۆنگ دروست كراوە، كە ئەو كۆمپانیایەش بەم دوایانە مۆبایلەكەی خستەڕوو.

مۆبایلەكەی ئۆپا خاوەنی كامێرایەكی پێشەوەیە بەكوالێتی 16 میگاپێكسڵ مۆبایلی دواوەشی سێ‌  عەدەسەی هەیەو (48+13+8) میگاپێكسڵە.

كامێرای مۆبایلەكە بەسیستەمی "4K" كاردەكات‌و لەماوەی یەك چركە 60 وێنە دەگرێت بە كوالییەتی "X10".

شاشەی مۆبایلەكەی "OPPO" لەجۆری "OLED" دیقەیەكی بەرزی هەیەو رامەكەی 8 گێگابایتەو میمۆری ناوەكی 256 گێگابایتە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved