بوسكێتس: ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كردی له‌توانای هیچ یانه‌یه‌كدا نییه‌

sharpress.net

206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

28/04/2019‌

شارپرێس:
سێرجیۆ بوسكێتس-ی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه‌ له‌ كاروانی وه‌رزشیدا، له‌توانای هه‌موو یانه‌یه‌كدا نییه‌.

بوسكێتس له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "قورسه‌ هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ وه‌ك به‌رشه‌لۆنه‌ بتوانێت هه‌شت جار نازناوی لالیگا به‌ده‌ستبهێنێت".

ده‌شڵێ، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامماندا له‌چاوه‌ڕوانیی‌و پێشبینی هیچ كه‌سێكدا نه‌بوو، باس له‌وه‌شده‌كات، بونی میسی له‌یانه‌كه‌یان وایكردووه‌ كاره‌كه‌ ئاسانتر بێت.

بوسكێتس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ توانای خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ته‌رخانبكه‌ن.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved