شارپرێس:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌زمانێكی هۆشداریی بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان وتی:"بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ئەمڕۆوە یەک چرکەی دیکە چاوەڕێ ناکەین" به‌ڵام دوای چه‌ندین هه‌فته له‌و هۆشدارییه هێشتا حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكنه‌هاتووه".
ڕۆژی 3/4/2019 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌شاری هه‌ولێر وتی:"زۆر ئاراممان گرت و دەرفەتی زۆرمان دا بە هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی حکومەت لە هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن پێک‌بێت، بەڵام ئێستا گەیشتووینەتە قۆناخێک، کاتی چاوەڕوانی کۆتایی هاتووە‌و یه‌ك چركه‌ی دیكه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین" سه‌ره‌تا هۆشدارییه‌كه‌ی بارزانی وا لێكدرایه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆ زوو پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌دوای تێپه‌ڕبوونی 24 ڕۆژ و زیاتر له دوو ملیۆن چركه، هێشتا نه‌توانراوه سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕابسپێردرێت.
هەرچەندە پیَشتر وادادەنرا کە مەسعود بارزانی چەتری پاراستنی یەکپارچەیی پارتییە، بەڵام ئیَستا هەندیَک ئاماژە هەیە کە بارزانی پشتیوانی مەسرور بارزانی دەکات و لەرێگەی رادەستکردنی حکومەتەوە دەیەوێت ئایندەی حزبەکەشی پێبسپێرێت، بارزانی هەوڵەکانی بەئاراستەیەکە کە تاخۆی لەژیاندا ماوە ئەو گۆرانکاریانە بکات، خۆ ئەگەر هەمووشی نەکرێت ئەوا پێگەی مەسرور بارزانی بەهێزبکات تا ئاستی ئەوەی کە پرسی سەرۆکی حزبیش بەقازانجی ئەو یەکلابکرێتەوە.
لەناو بنەماڵەی بارزانی له‌دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی حزب تا ئیَستا ئەوە یەکلانەبوەتەوە، کە لەباوکەوە بۆ کورد دەبیَت، یان مەرج نییە، چونکە لەدوای مەلامستەفا، ئیدریس بارزانی ئەو پۆستەی وەرگرت بەڵام لەدوای ئەو مەسعود بارزانی دەسەڵاتەکانی پارتی کەوتە دەست.
"مه‌سرور بارزانی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین دۆكیۆمێنتی هه‌ستیاردا گرتووه"
مه‌سرور بارزانی، كوڕی مه‌سعود بارزانی كه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ڕاسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم‌و هێشتا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵنه‌كراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو پارتییه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، مه‌سرور بارزانی ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر هه‌ندێك له مه‌له‌فی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی هه‌شت كه نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
شارپرێس زانیویه‌تی، به‌بڕیاری بارزانی كوڕ ئه‌و دۆكیۆمێنتانه پاسه‌وانی تایبه‌تییان بۆ دانراوه بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناوچوون بپارێزرێن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كاریگه‌ریی بۆسه‌ر قۆناغی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو ئامۆزایه ده‌بێت، كه یه‌كێكیان ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێم‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سه‌رۆكی حكومه‌ت.
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ئه‌و دوو ئامۆزایه له‌ئێستادا چوه‌ته قۆناغێكی نوێیوه، ئه‌ویش به‌ئاشكرا ده‌ست به پاكتاوكردنی ئه‌ندامانی یه‌كتر له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كراوه، كه به‌تۆمه‌تی جیاواز ئه‌و كه‌سانه‌ی له نێچیرڤان بارزانییه‌وه نزیكن ده‌ستگیرده‌كرێن.
"له‌نێو پارتیدا كه‌س كۆك نییه"
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای پارتی هه‌میشه جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه له‌نێوخۆی ئه‌و حزبه‌دا ناوه‌ندێكی بڕیاری تۆكمه هه‌یه، به‌ڵام ئاماژه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، بۆنمونه له‌سه‌ر ئاستی باڵای ئه‌و حزبه كه مه‌سعود بارزانییه ده‌ڵێ چاوه‌ڕێی هیچ لایه‌نێك ناكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی كه جێگری بارزانییه، ده‌ڵێ ئاساییه پێكهێنانی حكومه‌ت دوابكه‌وێت، له‌پاڵ ئه‌وانیشدا فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێ، هیچ واده‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ڕاست نییه.
ناكۆكی نێوخۆیی پارتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كه، به‌بڕیاری بارزانی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شاندی دانوستانكاری ئه‌و حزبه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت گۆڕانكاریی تیادا كرا، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه له‌ئاراسته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی.
ڕ . ج