ڤیدیۆ.. كۆمپانیای "Lеnovo" نمایش بە بەهێزترین مۆبایلی دەكات

جیهان

29/04/2019‌ 688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Lеnovo" نمایشی بە بەهێزترین مۆبایلی كرد، كە لەجۆری "Z6 Pro"و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكە شاشەی جۆری "AMOLED" بەقەبارەی 3.39 بۆس هەیەو دیقەكەی (2340/1080) پێكسڵەو تەكنەلۆژیای "Huiding" هەیە.

هەروەها سیستەمەكانی "Snapdragon 855" و "Qualcomm" هەیەو توانای باترییەكەی 4000 میللی ئەمپێرەو كارمێرای سەرەكی چوار عەدەسەی هەیە توانای (48+16+8+2) میگاپێكسلەو میمۆری لاوەكیشی 32 میگاپێكسڵە.

ئەو جۆرەی میمرۆی رامەكەی 6/128 گێگابایتە نرخەكەی 431 دۆلارەو ئەو جۆرەشی رامەكەی 8/128 گێگابایتە نرخەكەی 446 دۆلارەو جۆرێكی تریشی هەیە رام‌و میمۆرییەكەی 8/256 گێگابایتەو نرخەكەی 565 دۆلارە، كۆتا جۆریشی رام‌و میمۆرییەكەی 12/512 گێگابایتەو نرخەكەی 744 دۆلارە.

هـ ـ ح