یاری بەناوبانگی "ماریۆ" بۆ سیستەمی ئەندرۆید زیاد دەكرێت

جیهان

29/04/2019‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە كۆمپانیای "نینتندۆ"ی ژاپۆنی، نەوەیەكی نوێی یاری بەناوبانگی "ماریۆ" دەخاتە سەر سیستەمی مۆبایلی زیرەك.

چەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە یارییەكە ناوی "گەشتی ماریۆ كارت"ی نوێ‌ دەبێت‌و لەمۆبایلی زیرەكی هەڵگری سیستەمی ئەندرۆید كاردەكات.

كۆمپانیاكە لەساڵی 2018وە ئەو بیرۆكەیەی هەیەو بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەو یارییە بەفەرمی لەسەر سیستەمی مۆبایلە زیرەكەكان بخرێتە كار.

یاری ماریۆ ناوبانگێكی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان هەیەو هەوادارێكی زۆریشی لەسەرانسەری دونیا هەیەو رەنگە ئەم یارییە نوێیەش پێشوازییەكی باشی لێبكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە