ژاپۆن بەبڕی ٤٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەپیشەسازی ئۆتۆمبیل لەئەمریكا دەكات

sharpress.net

248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/04/2019‌

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا وتی: شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیری ژاپۆن پێیراگەیاندووە، وڵاتەكەی خواستی هەیە بەبەهای ٤٠ ملیار دۆلار  وەبەرهێنان لە كەرتی پیشەسازی ئۆتۆمبیل بۆ درووستكردنی كارگەی نوێی ئۆتۆمبیل لە ئەمەریكادا بكات .

لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ سەرچاوە ژاپۆنییەكان باسیان لەوە كردبوو، تۆكیۆ چەندین پرۆژەی بەدەستەوە تا لە وڵاتە یەكگرتووەكان جێبەجێیان بكات ، بەجۆرێك لەڕێگایەوە دەرفەتی كار بۆ ٧٠٠ هەزار كەس دەستەبەر دەكات و بازاڕێك بەبەهای ٤٥٠ ملیار دۆلار درووست دەكات .

ئەو سەرچاوانە كاتی خۆی باسیان لەوە كردبوو، كە ئەو پلانەی ژاپۆن لەكاتی سەردانی شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیری یابان بۆ وڵاتە یەكگرتووەكان ئاشكرا دەكرێن ، خۆی لە چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان لە بوارەكانی ژێرخانی ئابووری  وەك پرۆژەی شەمەندەفەری تیژڕەو و ئاسایشی ئەلیكترۆنیدا دەبینێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved