نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

sharpress.net

104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/04/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی فشارەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 71.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 43 سەنت بەرێژەی 0.6% رووی لەدابەزین كردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 62.92 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 38 سەنت بەرێژەی 0.6% دابەزیوە.

دۆناڵد ترامپ بۆ پڕكردنەوەی كەمبوونەوەی نەوتی ئێران فشار دەخاتە سەر وڵاتانی ئۆپیك بەرهەمی نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەكانی جیهان، بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved