داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ئازاردا شەش ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

sharpress.net

1672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/04/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عیراق لەبەیاننامەیەكدا قەبارەی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی ئاشكراكرد، كە داهاتێكی زۆری هەبووە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تێكڕای هەناردەكردنی نەوتی خاوی كێڵگەكانی باشوورو ناوەراستی عێراق بۆ مانگی ئازار گەیشتۆتە ١٠٠ ملیۆن‌و ٩٠٩ هەزار و ٩٤٦ بەرمیل ، داهاتەكەشی گەیشتووەتە ٦ ملیار و ٤٩٣ ملیۆن و ٧٣٣ هەزار دۆلار بووە .

ناوبراو راشیگەیاند، هەرچی بڕی هەناردەی نەوتی خاوی كێڵگەكانی كەركوكە لەڕێگای بەندەری جیهانی توركییەوە گەیشتە ٣ ملیۆن و ٦٣ هەزارو ٩٧٢ بەرمیل بووە،  داهاتەكەشی ١٩٣ ملیۆن و  ٩٧٧ هەزارو ٣٣٨ دۆلار بووە.

هەروەها ئەوەشی راگەیاند، هەناردەی نەوتی كێڵگەی گەیارە بووە  ٧٢٢ هەزار و ٩٥٤ بەرمیل بووە و داهاتەكەشی ٢١ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٨٠٢ دۆلار بووە.

وتەبێژی نەوتی عێراق باسی لەوەش كردووە، كە تێكرای نرخی بەرمیلێك گەیشتووەتە  64,82 دۆكاری ئەمەریكی ، ئاشكراشیكردووە، نەوتی عێراق لەڕێگای ٤٠ كۆمپانیای جیاوازی جیهانییەوە لە بەندەرەكانی بەسرە و  خور ئەلعەمییە و ئەلعەوامات لە كەنداو و بەندەری جیهانی توركییەوە گواستراوەتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved