ڤان دیك بووە باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی

sharpress.net

154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/04/2019‌

شارپرێس:
فیرجیل ڤان دیكی هۆڵەندی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ، وەك باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی دیاریكرا.

ڤان دیك بۆ وەرزی 2018 بۆ 2019 لەبەرانبەر ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات وەك باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی دەستنیشانكراوە.

دیك پێش هەریەكە لە سادیۆ مانی‌و رەحیم سترلینگ ‌و بیرناردۆ سیلڤا و سێرجیۆ ئەگۆیرۆ ئیدین هازارد كەوت، كە ئەوانیش پاڵێورابوون بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە تاكە كەسییە.

ڤان دیك، لەبارەی نازناوەكەوە دڵخۆشی خۆی لەلێدوانێك رایگەیاندو جەختیكردەوە، شانازی دەكات لەبەهێزترین خولی ئەوروپا بووەتە باشترین یاریزان.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved