كوێت لەهەڕەشەكانی ئێران بۆ داخستنی گەروی هورمز دەترسێت

sharpress.net

200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/04/2019‌

شارپرێس:
خالید جاروڵڵا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كوێت رایگەیاند، وڵاتەكەی بەنیگەرانییەوە لە بوونی ئەو گرژی و ململانێیە دەڕوانێت لە ناوچەكە هەیە ، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەكانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز بەرانبەر بە كەشتیوانی نێودەوڵەتی .

جاروڵڵا لە لێدوانێكیدا راشیگەیاند، بەنیگەرانییەوە لەو هەڕەشانە دەڕوانین و چاومان لەوەیە ناوچەكەمان لەو گرژییانە دووربكەوێتەوە و عەقڵ و دانایی و ئاشتی باڵ بەسەر ئەو ناوچە زیندووەی جیهاندا بكێشێت.

سەبارەت بە دوو كەسی كوێتی، كە بەهۆی بەهەڵەچوونە ناو ئاوە هەرێمییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون رایگەیاند، لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە پەیوەندیداین بۆ ئازادكردنیان ، كە ئێستا پێمان وایە هەردووكیان لە بوشەهر ن و دادگایی دەكرێن ".

لێدوانی ئەو وەزیرە كوێتییە لەمیانی پەراوێزی ئاهەنگی یادكردەوەی ٢٥ ساڵەی هاوبەشێتی نێوان كوێت و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆچ بوو.

هەفتەی رابردوو ، ئێران لەسەر زاری ئەمیراڵ عەلی رەزا تەنكسیری فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە ئەگەر بێت و ڕێگری لە هەناردەی نەوتی خاوی ئێران بكرێت ، ئەوا ئەو وڵاتە گەرووی هورمز دادەخات .

ئەو فەرماندەیەی هێزی دەریایی ئێران دوای چەند كاتژمێرێك لە راگەیاندنی كۆشكی سپی بەوەی لە سەرەتای مانگی مایسەوە هیچ وڵاتێك لە كڕینی نەوتی خاوی ئێران نابەخشرێت گوتی " گەرووی هورمز بەپێی یاسا نێودەولەتییەكان ڕێڕەوێكی نێودەوڵەتییە ، بەڵام لایەنێك سوودی لێدەبینێت و لەكاتێكدا ڕێگری دەكرێت لەوەی لایەنێكی تر سوودی لێوەربگرێت ".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved