دی لێخت گرانترین به‌رگریكاری مێژووی تۆپی پێیه‌

sharpress.net

186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/04/2019‌

شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی نرخی دی لێخت-ی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ گرانترین نرخی به‌رگریكاره‌ له‌مێژووی تۆپی پێدا.

به‌گوێره‌ هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ماركا، یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی نرخی دی لێخت-ی به‌ 90 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردوه‌، به‌وه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ بوه‌ته‌ گرانترین به‌رگریكار له‌مێژوی تۆپی پێدا.

به‌ڵام دی لێخت خۆی پێیوایه‌ ئه‌و نرخه‌ی له‌سه‌ری دیاریكراوه‌ زۆر ورد نییه‌، ده‌شڵێ، دڵخۆشه‌ به‌مانه‌وه‌ی له‌یانه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی ئه‌یاكس له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌مساڵ پێشكه‌شیكردووه‌.

ڕ . ج






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved