زێدان شكستی به‌ ڕۆیشتنی ڤاران هێنا

sharpress.net

155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

29/04/2019‌

شارپرێس:
زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی ‌و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، شكستی به‌ڕۆیشتنی ڕافائیل ڤارانی یاریزانی یانه‌كه‌ی هێنا.

زه‌ینه‌دین زێدان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، خاڵێكی ئه‌رێنی بۆ ڕیاڵ مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا، مانه‌وه‌ی ڤاران ده‌بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو.

ڤاران گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2022 له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید واژۆكردووه‌، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵی زۆری ناوبراو هه‌یه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڤاران.

ڕ . ج







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved