بێنێتیز كاندیدە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان

sharpress.net

104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە رافائێل بێنێتیزی راهێنەری نیوكاسڵ كاندیدە بۆ پۆستی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان.

پێگەی "Football Espana" بڵاویكردەوە، كە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان پێیانباشە بێنێتێز بكەنە شونگرەوەی تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی‌و راهێنەری ئێستای یانەكە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، بەرپرسانی یانە پاریسییەكە، ئەنجامەكانی تۆخێلیان بەدڵ نییە، بۆیە دەیانەوێت راهێنەری تر بكەنە شوێنگرەوەی.

بێنێتیز پێشتر راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بوو، كە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەپۆستی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكە دوورخرایەوە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved