كردنەوەی یەكەم خانەی لەشفرۆشی بۆ ڕۆبۆتی سێكسی لەژاپۆن

sharpress.net

9333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای جیهانی  Lumidolls خەریكی ئامادەكارییە بۆ  كردنەوەی یەكەم خانەی لەشفرۆشی لەژاپۆن، كە رۆبۆتی سێكسی تێدا دەكات .

ئەوەش دوای زیادبوونی خواستی پیاوان بۆ تێركردنی حەزی سێكسییان بەشێوەیەكی توندوتیژانەتر.

وابریارە خانەی لەشفرۆشییەكە لە شاری ناگۆیا لە ویلایەتی ئایچی لە یابان لەلایەن كۆمپانیای Lumidolls بكرێتەوە ، كە پرۆژەی هاوشێوەی لە بەرشەلۆنە تۆرینۆ كردووە .

 یەكەم خانەی لەشفرۆشیش بۆ رۆبۆتی سێكسی لە ئەوروپا لەساڵی ٢٠١٧ لە شاری بەرشەلۆنە كرایەوە.

كردنەوەی ئەو جۆرە خانەی لەشفرۆشییە بووە هۆی تووڕەیی خەڵكی ناوچەی دەوروبەری خانەكە و سەرهەڵدانی بێزاری و نیگەرانی ئەو ئافرەتە لەشفرۆشانەی تر كە پێیان وایە لەڕێگای كردنەوەی خانەی لەو جۆرەوە كاریگەری خراپ لەسەر بژێوی و ژیانی ئەوان دادەنێت .

سێرگی بریتۆ سەرۆكی كۆمپانیاكە دەڵێت " لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت دەرفەتی ئەوە بە خەڵك بدرێت خەیاڵە سێكسییە زۆر دڕندانەكانیان بكەنە راستی ".

بریتۆ بە رۆژنامەی دەیلی ستار ئۆن لاینی گوتووە "لەم دواییانە ژمارەیەكی زۆرتری كڕیاران هەن داوا دەكەن لەیەك كاتدا كاتەكانی خۆیان لەگەڵ بووكەڵەی سێكسی مێ و  بووكەڵەی نیریش بەسەر بەرن ".

زانایانی كۆمەڵناسی لەوە دەترسن، كە زیادبوونی ماڵەكانی لەشفرۆشی كێشەكانی دیمۆگرافی لە یابان زیاتر بكات و ببێتە هۆكارێكی سەرباری تر بۆ زیاتر دابەزاندنی تێكڕای لەدایكبوونی منداڵان لەو وڵاتە ، بەتایبەتی كە خواست لەسەر كە بووكەڵەی خۆشەویستی و رۆبۆتی سێكسی بەرز دەبێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved