گەمارۆكانی سەر ئێران مەترسی گەورە بۆ سەر ئابووری ناوچەكە دروستدەكات

sharpress.net

472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
سندووقی نەختی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەوەی، كە بەهۆی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران و تەنگژە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكە ، گەشەی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەكە سست ببێت ، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ جێگیر نەبوونی نرخەكانی نەوت.

سندووقی نەخت لە راپۆرتیكیدا سەبارەت بە ئاسۆكانی ئابووری هەرێمیی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقا و پاكستان و ئەڤغانستان بڵاویكردەوە، پێشبینییەكان بۆ گەشەی ئابووری ئەو وڵاتانەی دەكەونە ئەو ناوچەیە بەهۆی نادڵنیاییەكی زۆرەوە روون نین ".

بەپێی راپۆرتەكە ، ئەو نادڵنیاییە بەهۆی بوونی مەترسی لە هەموو ناوچەكە وا لەوەبەرهێنەران دەكات زیاتر  بترسن ، ئەوەش وا دەكات سەرمایە لەناوچەكە برواتە دەرەوە و دانانی نرخێكی جێگیر بۆ دراوەكان لەژێر گوشاردابێت.

سندووقەكە بەڕێژەی ٦%  پیشبینی داكشاندنی ئابووری ئێران دەكات ، كە سێیەم بەرهەمهێنەری نەوتە لەناو ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپیك" ، ئەوە لەكاتێكدا ساڵی رابردوو ئابووری ئەو وڵاتە بەرێژەی ٣،٩% داكشا بوو.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved