نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

sharpress.net

126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 20 سەنت بەرێژەی 0.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكان 11 سەنت بەرێژەی 0.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.04 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەچەند رۆژی رابردوو پەیوەندی بەفشارەكانی ئەمریكاوە هەبوو، بۆ سەر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لەرێكخراوی ئۆپیك بۆ ئەوەی بەرهەمی نەوتی زیاد بكەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved