هەر هاووڵاتییەكی عێراقی چوار ئەوەندەی كەسێكی ئەڵمانی پارەی كارەبا دەدات

sharpress.net

532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
ئاژانسی نیودەوڵەتی وزە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە هەر هاووڵاتییەكی عێراقی چوار ئەوەندەی هەر كەسێكی ئەڵمانی پارەی كارەبا دەدات‌و ئاشكراشیكرد، بودجەی موەلیدە ئەهلییەكان جار و نیوێك لەبودجەی وەزارەتی كارەبا زیاترە.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویكردەوە، فاتیح دیرول ئەمینداری گشتی ئاژانسەكە رایگەیاندووە، لەمیانی لێكۆڵینەوەیەكی ئاژانسەكە لەسەر رەوشی كارەبا لەعێراق ،كۆمەڵێك راسپاردەی باس كردووە، كە بەپێی ئەوە داوای لە حكومەتی عێراق كردووە بەخێرایی ئەو كەرتە گرنگە ببوژێنرێتەوە ، دیارترینیان سوود وەرگرتن لەو تونایەی ئێستا لە عێراق لەبەر دەستە كە ٣٢ گێگاواتە و عێراق تەنیا دەتوانێت سوود لە ١٦ كێگاواتی وەربگرێت .

دیرول راشیگەیاندووە، ڕێژەی كارەبای بەهەدەردراو ٤٠% تێپەڕاندووە ، ئەوەش بەراورد بە پێوەرە جیهانییەكان ڕێژەیەكی زۆر گەورەیە كە لەسەدا ٨ تێناپەڕێت ، بەجۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقایی ڕێژەی بەهەدەردانەكە ١٦% یە ، بۆیە ئاژانسەكە داوا دەكات لە قۆناغی یەكەمدا وەزارەتی كارەبا كار لەسەر كەمكردنەوەی بەهەدەردانی كارەبا بۆ ٢٥% كەم بكاتەوە ، بەوەش بەشێكی گەورەی كێسەی كارەبا چارەسەر دەكات .

ئاژانسی نێودەوڵەتی باسی لەوەش كردووە، كە ئەو پارەیەی هاووڵاتییەكی عیراقی دەیدات بە خاوەن مووەلیدە ئەهلییەكان چوار ئەوەندەی ئەو پارەیەیە، كە كەسێكی ئەڵمانی بۆ كارەبا دەیدا، ئەو بڕە پارەیەی ساڵی رابردوو دەست خاوەن مووەلیدە ئەهلییەكان كەوتووە چوار ملیار دۆلار بووە ، كە ئەوەش جار و نیوێك لە بودجەی وەزارەتی كارەبا زیاترە .

ئەو ئاژانسە هانی حكومەتی عێراق دەدات وەبەرهێنان لەبواری وزەی خۆردا بكات و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە وزە پاكە لەسەرجەم پاریزگاكانی عێراق دابمەزرێنێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved