تەنیا رەزامەندی عەبدولمەهدی بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ماوە

sharpress.net

302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
تەنیا رەزامەندی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ماوە و وەزیری بازرگانی دووجار نووسراوی بۆ نووسینگەكەی كردووە، بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت.

هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانی كوردستان لەمیانی لێدوانێك داوا دەكات سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران شایستە داراییەكانی جوتیاران خەرج بكات و لەمامەڵەكردن لەگەڵ پرسەكەیان رەچاودی دۆخی مرۆییان بكات.

هۆشیار عبدوڵڵا لەبەیاننامەیەكدا، كە ئەمرۆ بڵاویكردەوە رایگەیاندووە " هەزاران خێزانی جوتیاری هەرێم چاوەرێی خەرجكردنی شایستەداراییەكانیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە و لەو روەشەوە چیتر توانای سەبرگرتنیان نەماوە، بەتایبەت كر بۆماوەی چەندین ساڵە ئەو مافەیان دواكەوتوە ، ئەم دواكەوتنەش لەخەرجكردنی شایستەداراییەكانیان بەواتای ئەوە دێت كە ئەو خێزانانە كەوتوونەتە ژێر باری قەرزی یەك لەدوای یەك ،بەهیوای ئەوەی رۆژێك شایستەداراییەكانیان وەردەگرن و قەرزەكانیان دەدەنەوە، زۆرینەی ئەو قەرزانەش بۆ پێداویستیە سەرەكیەكانی ژیان و خەرجی كور و كچەكانیان لە خوێندنگا و زانكۆكان بووە، لەگەڵ ئەوەی ئەوە مافی خۆیانە نەك بەخشین بێت و حكومەت بەسەریاندا دابەش بكات"

هۆئشیار عەبدوڵا دەشڵێت "بڕەپارەیەك لەوەزارەتی بازرگانی دیاری كراوە بۆ پێدانی شایستەداراییەكانیان، و بەرێز جەنابی وەزیریش رایگەیاند ئەو پارەیە بۆ شایستەداراییەكانی تەواوی جوتیارانی عێراقە بەگشتی و جوتیارانی هەرێم بەتایبەتی، و دووجاریش وەزارەتی بازرگانی بەفەرمی و لەسەر ئەو پرسە بە نوسراو نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە ئاگاداركردووە، پرسەكە ئێستا پەیوەندیدارە بە بڕیاری بەرێز عەبدولمەهدیەوە بۆ خەرجكردنی و لابردنی ستەم لەسەر ئەو چینەی كەلەچەندین ساڵی رابردوودا زەرەرمەند بوو، هیوای ئەوەمان بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانە كە بڕیارێكی بەپەلە دەربكات بەخەرجكردنی ئەو مافە بۆ جوتیارانی زەرەرمەند بگەرێنێتەوە".

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved