نامه‌یه‌كی واتس ئه‌پ خواستی نه‌یمار بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشكراده‌كات

sharpress.net

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
له‌میانی گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی نێوان نه‌یمار داسێلڤا‌و مارسێلۆی به‌رازیلی، ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان خواستی په‌یوه‌ندیكردنی به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نه‌شاردوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی پڕۆگرامی ته‌له‌فیزیۆنی به‌ناوبانگ "ئیل شرینگیتۆ"ی ئیسپانی، له‌نامه‌ گۆڕینه‌وه‌یه‌كی نێوان نه‌یمار و مارسێلۆ، نه‌یمار خواستی خۆی نیشانداوه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ له‌وه‌رزی داهاتوودا.

ئاشكراكردنی نامه‌كان‌و خواستی نه‌یمار، دووباره‌ پرسی چوونی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ڕیاڵ مه‌درید، كردوه‌ته‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ ئێستا ڕیاڵ مه‌درید له‌خراپترین ئاستی وه‌رزشی خۆیدایه‌.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved