سعودیه‌: دەتوانین بۆشایی نەوتی ئێران لە بازاڕەکاندا پڕبکەینەوە

sharpress.net

161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
خالید فالیح، وه‌زیری وزەی سعودیه‌ رایگه‌یاند، ئاماده‌ن له‌ داهاتوودا بۆ پڕکردنەوەی پێویستی بازاڕەکانی نەوت و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی بەخشینەکانی ئەمریکا بۆ هەندێک لە وڵاتان بەرهەمی زیادەی نەوت هەناردەی بازاڕەکان بکات.

خالید فالیح، وه‌زیری وزەی سعودیه‌ لە گفتگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی ریا-ی سعودی رایگه‌یاند، ئاماده‌ن له‌ داهاتوودا بۆ پڕکردنەوەی پێویستی بازاڕەکانی نەوت و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی بەخشینەکانی ئەمریکا بۆ هەندێک لە وڵاتان بەرهەمی زیادەی نەوت هەناردەی بازاڕەکان بکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز-یش، بڕیاڕە پاش مانگی ئه‌یلول وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک بۆ راگرتنی هاوسەنگی دروستکردن لەبازاڕی نەوتدا کۆببنەوە و بڕیاری پێویست لەبارەی خواستەکانی بازاڕ بدەن.

وه‌زیری وزەی سعودیه‌ وتیشی، "ئێمە سەیری سەرچاوە جیهانیەکانی نەوت دەکەین و ئەوە دەخەینە ڕوانگەوە، ئایا خستنە بازاڕی نەوت کەمە یان زیاتر لە ئاستی پێویست لەبازاڕەکانە. کە بەپێی ئەو بەرهەمەکانمان لەبازاڕەکاندا کەم و زیاد دەکەین".

ڕاشیگەیاند، "بەوەی کە ئێستا لە بازاڕەکانی نەوتدا دەیبینین، ئەگەری ڕێکەوتنی نوێ بۆ هاوسەنگیەکانی بازاڕی نەوت لە ئارادایە".

وەرگێڕانی: یاسین نادر




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved