عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی گه‌یانده‌ ملیۆنێك و 500 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا

sharpress.net

449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
کۆمپانیای نەوتی بریتیش پیترۆلیۆم کە ئەرکی فراوانکردنی کێڵگەی نەوتی (الرمیلە)ی لە پارێزگای بەسڕەی باشووری عێراقی لەئەستۆدایە رایگه‌یاند، بەرهەمهێنانی نه‌وتی عێراق  رۆژانە بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز، نیک وایت، بەڕێوبەری پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی نەوتی الرمیلە رایگه‌یاندووه‌، زیادکرنی بەرهەمهێنانی نەوت لەم کێڵگەیە بۆ دانانی کەرەستەی نوێی دەرهێنانی نەوت و هەڵکەندنی بیرە نەوتی نوێ و زیادکردنی پڕۆسەی هەڵدانی ئاو دەگەڕێتەوە. ئه‌وه‌ش بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر کردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کەرەستە نوێکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەم کێڵگە نەوتییەدا دانراون، پێشکەوتوو بەهەندێک سیستەمی نوێ کراون، کە خوێ و ئاو لە یەکدی جیادەکاتەوە و وا دەکات نەوتێکی زۆری لێبەرهەمبێت.

بەڕێوبەری پڕۆژەی فراوانکردن کێڵگە نەوتیی ڕەمیلە هەروەها دەشڵێت، کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم دەیەوێت چوار دامەزراوەی نوێتر لە رەمیلەی باشوور و دامەزراوەکانی دیكه‌ لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور دامەزرێنێت و بەرهەمهێنانی نەوتی ڕوژانە بە دوو ملیۆن و 100هەزار بەرمیلی رۆژانە بگەیەنێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژمارەی ئەو بیرە نەوتییانەی کە نەوتیان لێدەردەهێنرێت لەئ ێستادا بە نزیکی 500 بیرە نەوت گەیشتووە، جگە لەوەی 170 پەمپی سەرئاوی کارەبایی(Electrical Submersible Pumps) لە گۆڕەپانە نەوتییەکەدا چالاکن.

گۆڕەپانی نەوتی رەمیلە کە بڕی خەزنکردنی نەوتی به‌ نزیکەی 17 ملیار بەرمیل مەزندە دەکرێت، بەشێکی گەورەی نەوتی عێراق پێک ده‌هێنێت.

وەرگێڕانی: یاسین نادر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved