ڤیدیۆ.. تۆتنهام له‌ یاریگای خۆیدا شكستیهێنا

sharpress.net

150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/04/2019‌

شارپرێس:
له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چونی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی تۆتنهام له‌ یاریگای خۆیدا رووبه‌ڕووی شكستبووه‌وه‌.

ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام-ی هۆڵه‌ندی و تۆتنهامی ئینگلیزی له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چونی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا  به‌ یه‌ك گه‌یشتن و یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام كۆتاییهات.

به‌گشتی له‌ یاریه‌كه‌دا یانه‌ی ئه‌یاكس ئاستێكی باشتری تۆماركرد و توانی به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت و هه‌نگاوێك بۆ قۆناغی كۆتایی ببڕێت پێش ئه‌وه‌ی له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا له‌ یاریگای خۆی جارێكی دیكه‌ به‌ یه‌ك بگه‌نه‌وه‌.
ه.م







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved