داعش بە "شانەی تیمساحەكان" هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

جیهان

01/05/2019‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێكخراوی داعش بە "شانەی تیمساحەكان" هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات، كە ئەو زانیارییە سەبارەت بە پلانەكانی داعش، بە دەستی دەزگا هەواڵگرییەكانی بەریتانیا گەیشتووە.

بەگویرەی ڕۆژنامەی "سەندی تایمز" ئامانجی داعش ئەنجامدانی كاری تیرۆرستییە لە بەریتانیا و ئەوروپا لە ڕێگەی شانەی تیمساحەكانەوە.

لەو بارەوە دەزگای هەوالگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەو شانانە شانەی نووستوون، شوێنكەوتوانی داعشن و فرمانەكانیشی جێبەجێدەكەن.

لەم دوایەش ئەوە ئاشكرا بووە، كە جێبەجێكاری هێرشە تیرۆرستییەكەی سریلانكا فرمانی لە تیرۆرستەكانی بەریتانیا وەرگرتووە، كە ئێستا لە سوریا نیشتەجێن، لەوانیش تیرۆرستی بەناوبانگی ناسراو بە "جۆن" ە. 

بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا دەڵێن: "عەبدولەتیف جەمیل محەمەد" لە سوریا لەسەر دەستی تیرۆرستەكان ڕاهێنانی پێكراوە، ئینجا چووەتە سریلانكا بۆ ئەنجامدانی یەكێك كارە تیرۆرستییەكەی، كە كڵیسا و میوانخانەكانی بە ئامانجگرتن و بووە هۆی كوشتنی 360 كەس كە 8 بەریتانین.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی دووپات كردەوە، كە بەرپرسانی پۆلیسی بەریتانیا داوایان لە كارمەندانی مزگەوت و كڵێساكانی بەریتانیا كردووە ڕاهێنان لەسەر چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی كردە تیرۆرییەكان بكەن وەك ئامادەسازییەك بۆ ئەگەری هەر هێرشێكی چاوەڕوانكراو.

شارەزا ئەمنییەكان ترسی ئەوەیان هەیە ڕووداوی وەك ئەوەی سریلانكا ڕووبدەن، ئەمەش دوای ئەوەی، كە داعش لە عێراق و سوریا بەزی و ێستاش ستراتیژیەتی خۆی گۆریوە، ئێستا ئەو ڕێكرخاوە تیرۆرستییە پشت بەو ئەندامانەی دەبەستێت كە لە شانە نووستووەكانیدا لە جیهاندا بڵاوبونەتەوە.

زنجیرە هێرشە تیرۆرستییەكانی هەردوو كڵێسا و 4 میوانخانەكەی كۆڵۆمبۆ و ناچەكانی دەوروبەری، كڵێسایەكی دیكەی لە كەناری باكوری ڕۆژهەڵاتی ووڵات، 360 كوژراو و 500 برینردای لێكەتەوە.

سەرچاوە: SPUTNIK
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر