بەسەرچاوەی گەندەڵی دەزانن.. داوای لابردنی كۆبۆنی خۆراك دەكرێت

sharpress.net

238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/05/2019‌

 شارپرێس:
سامی عەسكەری بەرپرسی باڵا لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نووری مالكی پێیوایە، بەردەوامی كۆبۆنی خۆراك مانای بەردەوامی پشتبەستنی خەڵك بەحكومەت .

عەسكەری لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: كۆبۆنی خۆراك لە پاشماوەكانی سەردەمی شەڕ و گەمارۆیە ، مانەوەشی مانای بەردەوامی پشتبەستنی خەڵك بە حكومەت .

ئەو بەرپرسەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، كە كۆبۆنی خۆراك گەروترین ڕێگایە بۆ دزی و گەندەڵی لەناو وەزارەتی بازرگانی.

هەروەها دەڵێت: لەكاتێكدا ئەو سیستەمە هیچ لە ژیانی خەڵك ناگۆڕێت و نەكەس دەوڵەمەند دەكات نە كەسیش هەژار دەكات، بۆیە پێویستە هەڵبگیرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved