هۆشدارییه‌ك له‌ ناساوه‌.. هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌مه‌ترسیدایه‌

sharpress.net

1606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/05/2019‌

شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناسا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ساره‌ بكوژه‌كاندایه‌، داواشده‌كات كاری به‌په‌له‌ بكرێت بۆ پاراستنی زه‌وی.

جیم برایدنستاین، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناسا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز نه‌پارێزرێت، ئه‌وا هه‌ساره‌ بكوژه‌كان ده‌بنه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر هه‌ساره‌ سه‌وزه‌كه‌ی گه‌ردوون.

برایدنستاین پێیوایه‌ پێكداكێشانی هه‌ساره‌ بكوژه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌وی كاریگه‌ریی ده‌كاته‌ سه‌ر جۆری ژیانكردن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌، ده‌شڵێ، بابه‌ته‌كه‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ نیه‌ كه‌ هۆلیوود له‌فیلمه‌كاندا باس له‌مه‌ترسی به‌رده‌م هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت كاری جددی بۆ پاراستنی زه‌وی بكرێت.

ساڵی 2013 نه‌یزه‌كێك له‌وه‌ی به‌ نه‌یزه‌كی كوشنده‌ ناسراوه‌ له‌باشووری ڕوسیا به‌ 25 كیلۆمه‌تر به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ سه‌ر زه‌وی ته‌قییه‌وه‌، برایدنستاین ده‌ڵێ ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كه‌ كه‌ له‌ 100 ساڵدا سێ جار ڕوو له‌ زه‌وی ده‌كات.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved