جەڵدە لێیداوە.. كاسیاس كێشەی نەخۆشی دڵی بۆ دروست دەبێت

sharpress.net

148 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/05/2019‌

شارپرێس:
ئیكەر كاسیاسی ئیسپانی‌و گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو كێشەی نەخۆشی دڵی بۆ دروست بووە.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی، رۆژی چوار شەممە كاسیاس كێشەی لێدانی دڵی بۆ دروست بووە، بەو هۆیەشەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، كە دەنگۆكان وایە جەڵدە لێی داوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە كاسیاس ناتوانێت بەشداری راهێنانەكان بكات‌و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.

هەروەها بڵاویكردەوە، كە رەنگە نەشتەرگەری بۆ كاسیاس ئەنجامبدرێت، كە ئەوەش ماوەیەك لەیاریگاكان دووریدەخاتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved