زۆرینەى لە رەگەزى مێیە.. بەپێى نوێترین ئامارى حکومەتى هەرێم رێژەى بێکارى لە ١٠% یە

sharpress.net

184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/05/2019‌

شارپرێس:
بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى ئاشکراى کرد، ژمارەى دانیشتیوانى هەرێمى کوردستان لە شەش ملیۆن زیاترەو رێژەى نێرو مێ نزیکە لەیەکترەوە.

 

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى رایگەیاند، بەپێى ئەو توێژینەوانەى کردویانە لە لەو کەسانەى کار دەکەن لە هەرێمى کوردستاندا لە ٥٢%ى لە کەرتى تایبەتدا کار دەکەن، و لە ٤٨% لە کەرتى گشتى واتە لە حکومەتدا کار دەکەن.

لەبارەى رێژەى بێکارى لە هەرێمى کوردستاندا ناوبراو ئاماژەى بەوەکرد، رێژەى بێکارى لەتەمەنى ١٥ ساڵى تا ٦٤ ساڵى لە ١٠% یە، رونیشیکردەوە ئەوەى رێژەى بێکارى بەرزکردوەتەوە رێژەى رەگەزى مێیە کە بەوتەى خۆى لە ١٣% مێینە لە هێزى کاردایە.

هەروەها مەحمود عوسمان،دەشڵێت، رێژەى بێکارى لەناو پیاوان لە ٨% و لە ٣٤%ى پیاوان لەناو کەرتى گشتیدا کار دەکەن و لە ٢١%ى خاوەنکارن و لە  ٢١%ى کارکەرن، ئەوەش لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى کوردسات نیوز.

 هاوکات بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتى ئامارى سلێمانى  ئەوە دەخاتەڕوو، لە ٢٠% بێکارى لەناو رەگەزى مێدایەو لە ٩٨%ى لە کەرتى گشتى کار دەکەن و لە ٢% لەکەرتى تایبەت کار دەکەن.
س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved