كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرانبەهاترین ئۆتۆمبیل لەمێژوودا دەكرێت

sharpress.net

1135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/05/2019‌

شارپرێس:
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت گرانبەهاترین ئۆتۆمبیلی مێژوو بكرێت، كە لەجۆری "بۆگاتی"یە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە كۆمپانیای بۆگاتی تەنیا یەك ئۆتۆمبیلی لەو جۆرە دروستكردووە، كە نرخەكەی 11 ملیۆن یۆرۆ (12 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی).

هاوكات كۆمپانیا فەرەنسییەكە ئاشكرایكردووە، كە كەسێك ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبیلە بكرێت، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی بهێنێت.

كۆمپانیای "بۆگاتی" تایبەت لەپێشەنگای جنێف ئەو ئۆتۆمبیلەی نمایشكرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved