ئەو شتانەی كچە خزمەتكارانی هێڵە فڕۆكەوانییەكان لەكاتی گەشت بێزاردەكات

sharpress.net

2803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/05/2019‌

شارپرێس:
پێگەی "travelife"  بۆ زانینی ئەوەی چی جۆرە هەڵسوكەوتێكی گەشتیاران لای كچە خزمەتكارانی ناو هێڵە فرۆكەوانییەكان نەشیاوە و حەز دەكەن گەشتیاران واز لەچی جۆرە هەڵسوكەوتێك بهێنن ، بۆ ئەوە پێگەكە لەڕێگای چەند پرسیارێكەوە راو بۆچوونی ئەوانی وەرگرتووە.

بەگوێرەی پێكەكە وەڵامەكان بەو جۆرە بوون :
دەرهێنانی كەلوپەل لەكاتی گەشتەكەدا ، بەجۆرێك گەشتیاران لەكاتی گەشتدا هەندێ كەلوپەل و شتومەك دەردەهێنن ، ئەوەش وادەكات هاتوچۆی ناو فرۆكەكە ئاستەنگی بۆ درووست ببێت .

كاتێك خزمەتكارانی ناو فرۆكە ڕێنماییەكانی سەلامەتی دەخوێننەوە  قسە مەكە ،  چونكە ئەوان پێیان وایە لەوكاتەدا گونجاو  نییە داوای هیچ شتێك بكەی لەبەر ئەوەی ئەوە سەریان لێدەشێوێنی .

لە یەككاتدا داوای ژمارەیەكی زۆر خواردنەوە مەكە ، لەبەر ئەوەی بەتەنیا تۆ لەناو فرۆكەكەدا نیت ، بەڵكو ژمارەیەكی زۆر خەڵك چاوەڕێ دەكەن نۆرەیان بێت تا خواردن یان خواردنەكەیان وەربگرن .

لەكاتێك خزمەتگوزارانی ناو فرۆكە قسەت لەگەڵ دەكەن و بەڕووتدا پێدەكەنن ، تۆ ئەوان پشتگوێ مەخە و وا خۆت دەرمەخە وەك ئەوەی ئەوان هەر لەوێ نەبن .

داوا لە كچە خزمەتكارەكان مەكە بتگوازنەوە بۆ كورسییەكانی پلە یەك ، لەبەر ئەوەی ئەگەر هەموو كورسییەكانیش بەتاڵ بن لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە تۆ بگوازنەوە.

كاتێك دەچێت بۆ سەر ئاو ، سیفۆنەكە رابكیشە ، لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆری گەشتیاران دوای ئەوەی دەچنە سەرئاو سیفۆنەكە راناكیشن ، لەبەر ئەوە هەمیشە كچە خزمەتكارەكان داوا دەكەن لەكاتی بەكارهێنانی ئاودەست دەست بە دوگمەی "FLUSH" دابنێن .

دەست مەنێ بە دوگمەی داواكاری لە كچە خزمەتكارەكان ، تەنیا ئەوكاتە پەیوەندی بە خزمەتكارەكانەوە بكە كە هەر بەراستی پێویستیت هەبوو ، بۆنموونە تەنیا بۆ ئەوەی كلێنسێكت بۆ بهێنن چەندین جار دەست بەو دوگمەیەدا مەنێ .

با هەرگیز پێیەكانت رووت نەبن ، لەبەر ئەوەی كەس حەز ناكات بۆنی ناخۆشی قاچی كەسێكی تر باكت ، یان پێیەكانی كەسێكی تر بە ڕووتی ببینێت .

داوا مەكە پلەی گەرمی ناو فرۆكەكە بگۆڕدرێت ، بەگشتی پلەی گەرمی ناو فرۆكە نزمە ، دەكرێت لەوكاتەدا داوای چەرچەف یان پەتوویەك بكەیت ، لەبەر ئەوەی ئەوان ناتوانن پلەی گەرمی ناو فرۆكەكە بگۆڕن .

فڕۆكە فرۆشگا نییە ، ئەگەر پیشتر هێڵی فرۆكەوانییەكەت ئاگادار نەكردبێتەوە كە تۆ هەستەوەریت بە هەندێ خواردن هەیە ، بۆیە چاوەرێی ئەوە مەكە هەندێ خواردنی تایبەتت بۆ ئامادە بكەن ، دەكرێت كاتێك بلیتی فرۆكەكە دەكڕیت ئەوە دیاری بكەیت ، یان ژەمە خواردنێكی سووك لەگەڵ خۆت بەریتە ناو فرۆكە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved