لێكۆڵینەوەیەك نهێنی شاراوەی پشت شەڕی یاریزانانی تۆپی پێ ئاشكرادەكات

sharpress.net

552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/05/2019‌

شارپرێس:
زۆر جاران لەكاتی بەڕێوەچوونی یارییە پیشەگەرییەكانی تۆپی پێ ،  ناكۆكی و مشتومرێكی زۆر لەسەر ئەو بریارانەی دادوەری یارییەكە درووست دەبێت، كە دەكرێت ئاراستەی یاریەكە و ئەنجامەكانی بگۆڕێت .

زاناكانی زانكۆی ئەریزۆنا لە ئەمەریكا سەرنجیانداوە، كە لەراستیدا ئەو مشتومڕ و ناكۆكییەی نێوان یاریزانان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە هەریەكەیان پێیوایە ئەو لەسەر حەقە .

زاناكان پێیان وایە، كە خەڵك سەبارەت بە كات هەستێكی شێواویان ، واتا ئەوان پییان وایە كە هەڵسوكەوتەكانی ئەوان پێش پەرچەكردار و هەڵسوكەوتەكانی ئەوانی تر روودەدات .

لیكۆڵینەكە دەڵێت: مێشكمان بەو بۆچوونەوە پەیوەستە كە پێیوایە هەڵسوكەوتەكانمان ٥٠ میللی چركە پێش كردارەكانی ئەوانی تر روودەدەن .

ئەو ململانی وەرزشیانە ئەو پەیامەی بە هەردوو توێژەر تای تانگ و مایكڵ ماكبیس بەخشی كە هۆكاری شاراوەی پشت ئەو ناكۆكیانە ئاشكرا بكەن ، بۆیە هەستان بە تاقیكردنەوەی پێوانی پەرچەكرداری هەریەك لە دوو یاریزانە بەرانبەرەكە بۆ روداوە هاوبەشەكان .

تیمی توێژینەوەكە ئەوەیان بۆ دەركەوت كە بەراورد بە خەڵكی تر  دەبێت بەلایەنی كەمەوە پەرچەكردارەكانمان ٥٠ میلی چركە پیش ڕووداوەكان ڕووبدەن ، ئەوەش پیش ئەوەی مێشكمان درك بەوە بكات كە ئێمە كارێكی هەڵە دەكەین .

توێژەر تانگ بە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی گوتووە "زۆر جار روودەدات لەهەڵوێستێكی دیاریكراو ، بەجۆریك دوو یاریزان دەگەنە تۆپەكە و شەق لە تۆپەكە دەدەن و تۆپەكە دەچێتە دەرەوەی یاریگا ، هەردووكیان دەڵێن كە ئەوەی تر بووە تۆپەكەی فڕێداوەتە دەرەوەی یاریگا".

توێژەرەكان ئەوە بەوە روون دەكەنەوە، كە مێشت تایبەتمەندی زانینی هەڵسوكەوتەكانی هەیە درەنگ یان زوو هەر روودەدەن ، لەكاتێكدا كارەكە پێشبینی نەكراوە و پێویستی بە كاتێكی زیاتر هەیە بۆ تێگەیشتنی .

لەگەڵ ئەوەشدا تانگ پێیوانییە كە ئەنجامەكانی ئەم دواییەی لیكۆڵینەكە كە لە گۆڤاری "Science Advances"، بڵاوكراوەتەوە ، شرۆڤەی هەموو ئەو ناكۆكییانە بكات كە لە یاریگاكانی تۆپی پێدا روودەدەن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved