وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراوی قەدەغەکرد

کوردستان

02/05/2019‌ 822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاککراو و ژێرئاوکەوتووی قەدەغە بکات.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا بە واژۆی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ( لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو) رابگرێت.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٩ بڕیارماندا بە، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ( لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو) کە هاوردە دەکرێن بۆ ناوەی هەرێم لە رێگای دەروازە نێودەوڵەتییەکان و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندوە، " ئەم فەرمانە لە رۆژی ١-٧-٢٠١٩ کاری پێدەکرێت".

 لە نووسراوێکی دیکەدا کە واژۆی کەریم سنجاری لەسەرە، هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو بێ سەرەتا و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە.

 

بەپەلە