کاسیاس تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌

sharpress.net

368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/05/2019‌

شارپرێس:
ئیکەر کاسیاس، گۆڵچی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پزیشكه‌كان داوایان كردووه‌ له‌ یاریكردنی تۆپی پێ دوربكه‌وێته‌وه‌.

کاڵچۆ میرکاتۆ-ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ راهێنانه‌كانی دوێنێدا ئیكه‌ر كاسیاس، گۆڵچی یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌ و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی پزیشکانی یانە پۆرتوگالییەکە داوای لە کاسیاس كردووه‌ لە ئەنجامدانی یاری تۆپی پێ دوربكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵی هه‌یه‌.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved