شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای شارەزایی فەڕەنسی و نەرویژی دەکات بۆ چاکسازی و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ داھاتی نەوت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان له دوو كۆبونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نەرویژ لە عێراق و نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ سوریا و عێراق و لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ئابووریی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ک له‌باره‌ی چۆنێتی چاكسازییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، قوباد تاڵەبانی داوایکردووە شارەزایانی فەڕەنسی و نەرویژی بێنە ھەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ھەرێم لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ داھاتی نەوت و داھاتەکانی دیكه.
تاڵه‌بانی به‌تایبه‌ت دوای شاره‌زای نەرویژی كردووه، كه له رابردوودا سیاسەتێکی سەرکەوتووانەی ھەبووە لە بواری وزەدا.