چاڤی بۆ هەمیشە واز لەیاریكردن دەهێنێت

وەرزش

03/05/2019‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چاڤی هێرناندزی ئیسپانی‌و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەو ئێستای یانەی سەدی قەتەری بڕیاریدا بۆ هەمیشە واز لەیاریكردن دەهێنێت.

چاڤی كە تەمەنی 39 ساڵە بڕیاریداوە لەكۆتایی ئەو وەرزەی خولی قەتەری بۆ هەمیشە واز لەیاریكردن بهێنێت.

چاڤی چەند ساڵێك یاری بۆ بەرشەلۆنە كردو لەو ساڵانەش نازناوێكی زۆری لەیانە كەتەلۆنییەكە بردەوە، ئێستاش بڕیارە دوای وازهێنانی روو بكاتە كاری راهێنەرایەتی.

هـ ـ ح