ناخۆشترین هەواڵ بەكاسیان دەگەیەنرێت

وەرزش

03/05/2019‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی هەواڵێكی بەئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی ئیسپانی‌و یانەكە گەیاندووە.

بەپێی سەرچاوەكان پزیشكەكە بەكاسیاسی گەیاندووە، كە دەبێت واز لەیاریكردن بەتەواوی بهێنێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی ئەو داوایە خراوەتە بەردەم كاسیاس و لەو بارەشەوە  تائێستا یاریزانەكە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی چوار شەممە كاسیاس تووشی جەڵدەی دڵ بوو، بەو هۆیەشەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

هـ ـ ح