دزی لەماڵی ئەستێرەیەكی یانەی بەرشەلۆنە دەكرێت

وەرزش

03/05/2019‌ 1123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دزی لەماڵی ئارسەر میلۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كراوە.

دزییەكە لەكاتی یاری بەرشەلۆنەو لیڤەرپوڵ لەخولی یانە پاڵەوانەكان كراوە، كە شەوی چوار شەممە بەرێوەچوو.

پێگەی "El Taquigrafo" بڵاویكردووەتەوە، چەند دزێك بوون، چوونەتە ماڵی ئەو یاریزانەی بەرشەلۆنە لەشاری كەتەلۆنیا.

هەروەها پێگەكە بڵاویكردووەتەوە، كە دزەكان چەند كەلوپەلێكی گرانبەهایان بردووەو بەو هۆیەشەوە میلۆ ئاهەنگی بردنەوەی یاری لیڤەرپوڵی لەگەڵ هاورێكانی بەجێهێشتووەو گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

هـ ـ ح