هەوڵێكی تری پەرلەمانی عێراق بۆ قەدەغەكردنی پێگە ئەلیكترۆنییە سێكسییەكان

جیهان

03/05/2019‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی عێراق، هەوڵێكی تر بۆ قەدەغەكردنی پێگە ئەلیكترۆنییە سێكسییەكان دەدات.

پەرلەمانتاری عێراقی لەلیژنەی یاسایی پەرلەمان حسێن عەقابی رایگەیاند، 101 واژوویان كۆكردووەتەوەو بۆ ئەوەش پرۆژە یاسایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، كە هەوڵەكەیان بۆ ئەوەیە بەشێوەیەكی تەواوەتی پێگە ئەلیكترۆنییە سێكسییەكان قەدەغە بكەن.

پێشتریش لەناو پەرلەمانی عێراق چەند هەوڵێك درا بۆ ئەوەی پێگە ئەلیكترۆنییە سێكسییەكان دابخرێت، بەڵام هەوڵەكان سەركەوتوو نەبوون.

هـ ـ ح