سوید بۆ شەحنكردنەوەی ئۆتۆمبیلی كارەبایی شۆڕشی تەكنەلۆژی بەرپا دەكات

sharpress.net

554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/05/2019‌

شارپرێس:
سوید بۆ شەحنكردنەوەی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان، شۆڕشێكی تەكنەلۆژی بەرپا دەكات، ئەوەش بەئەنجامدانی پرۆژەیەك.

فەرمانگەی گواستنەوەی سوید پرۆژەكەی راگەیاندووە، كە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان لەكاتی رۆشتنیان بەسەر چەند هێڵێكی دیاریكراوی شەقامەكان شەحنبكرێنەوە.

پرۆژەكە بۆ ئەوەیە، كە شەحنكردنەوەی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان ئاسان بێت‌و ئەوەش هاندانێك بێت بۆ زیاتر بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلی كارەبایی.

پرۆژەكە سەرەتا بەدرێژایی 1.6 كم لەنێوان شاری فیسبی و فڕۆكەخانەی دورگەی جۆتلاند لەسوید ئەنجامدەدرێت، كە پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای "Electreon" ئەنجامدەدرێت‌و تێچووی پرۆژەكەش 12.5 ملیۆن دۆلارە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved