ئامادە نەبوو بەمارەییەكی گرانبەها شوو بكات بۆیە بەلێدان كوشتی

sharpress.net

1074 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/05/2019‌

شارپرێس:
پیاوێك لە باشووری سودان بۆ ئەوەی كچێك شووی پێبكات ٤٠ سەر مەڕی كردە مارەیی بۆی ، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ ئەوەی كچەكە ڕای خۆی بگۆڕێ و شووی پێبكات

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی باسی لەوە كردووە، كە ئەو رەتكردنەوەیە بەدڵی كورەكانی نایلۆك ماگوروك نەبووە ، بۆیە كەتوونەتە لێدانی تا گیانی لەدەستداوە .

ڕووداوەكە لە شارۆچكەی ییروڵ لە ویلایەتی بوحەیراتی رۆژهەڵات لە باشووری سودان روویداوە .

وەزیری زانیارییەكان لە ویلایەتی ییروڵ وتوویەتی: ئەو برایانە لەسەر داواكاری باوكیان هەستاون بە لێدان و ئەشكەنجەدانی ئەو كچە گەنجە .

ئەو وەزیرە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە یەكێك لە كورەكان گیراوە ، ئەوە جگە لە دەستگیركردنی باوكی لەبەر ئەوەی سوور بووە لەسەر كوشتنی كچەكە تەنیا لەبەر ئەوەی ئامادە نەبووە شووی پێبكات .

وەزیرە سودانییەكەی باشوور دەڵێت: ویلایەتەكە بەردەوامە لە چارەسەری كێشەكانی پەیوەست بە هاوسەرگیری زۆرلەملێ .

ئەو رووداوەش دوای رووداوێكی ترە كە تێیدا كچێكی تەمەن حەڤدە ساڵان لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا ، كە بۆ پیاویك دەرچوو تەمەنی سێ ئەوەندەی تەمەنی كچەكە دەبوو ، مارەییەكی بیوێنەشی بۆ كرد .

دەوترێت مارەییەكە بریتی بووە لە ٥٠٠ سەر مانگا و دوو ئۆتۆمبێلی گرانبەها و ١٠٠٠ دۆلاری ئەمەریكی و دوو ماتۆڕسكیل  و بەلەمێك  و هەندێ مۆبایلی زیرەك .

بەوەش كچە ١٧ بەهارییەكە بووە ژنی حەوتەمی ئەو پیاوەی خاوەنی پێدانی گەورەترین مارەییە لەمێژووی ویلایەتەكە ، ئەوەی جێگای سەرنجیشە ئەوەیە كە لە زیادكردنە ئاشكراكەدا جێگری حاكمی ویلایەتەكەش ئامادە ببوو.     

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved