نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

03/05/2019‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو جێگیربوونەوەی لەدوو رۆژی رابردوو بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 2.40 دۆلار بەرێژەی 3.77% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكان 2.25 دۆلار بەرێژەی 3.10% دابەزیەو هەر بەرمیلێكی بە 69.93 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەو رێژەیە زۆرە، پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە نرخەكەشی لەرۆژانی داهاتوو زیاتر دابەزێت.

هـ ـ ح