هاوسەرگیری پاشای تایلەند لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەكەی خۆی

sharpress.net

949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/05/2019‌

شارپرێس:
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
پاشای تایلاند ماها ڤاجیرۆنغكورن ، پاسەوانە تایبەتەكەی و ژنە تازەكەی خۆی وەك شاژنی وڵات دەستنیشان كرد .

رۆژنامەی فەرمی وڵات "رۆیاڵ گازێت" بڵاویكردەوە، سۆسیدا ڤاجیرۆنغكۆرن نا ئەیودیا بەپێی یاسا شووی كردووە بەپاشای تەمەن ( ٦٦ ساڵ).

هەرچەندە زانیارییەكان لەسەری كەمن ، بەڵام دەوترێت تەمەنی ٤٤ ساڵە و پیشتر خزمەتكاری ناو فرۆكە بووە لە هێڵی فرۆكەوانی تایلەندی .

ساڵی ٢٠١٤ هاتووەتە ناو تیمی پاسەوانی كۆشك و دواتر وەك بەرپرسی یەكەی پاسەوانە تایبەتەكانی پاشا دانراوە ، كە ئێستا پلەكەی جەنەڕاڵە .

ڤاجیرۆنغكۆرن پێش ئەوەی ببێتە پاشا سێ جار هاوسەرگیری كردووە ، كە دوای مردنی باوكی پاشا بۆمیبۆڵ ئەدولیادیچ لەساڵی ٢٠١٦ كۆچی دوایی كرد .

لە ساڵی ١٩٣٢ وە تایلەند بووە  بە وڵاتێكی شانشینی دەستووری ، بەڵام هێشتا خیزانی شاهانەیی هێز و لایەنگیری و سامانیان لەبەردەستدایە ، بەجۆرێك بەپێی یاسا رەخەگرتن لە پاشا سزای لەسەرە ، كە یەكێكە لەیاسا هەرە توندەكانی جیهان .






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved