بڕیارەكەی ترامپ بۆ هەناردەی نەوتی ئێران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

جیهان

03/05/2019‌ 819 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، بۆ نوێنەكردنەوەی بەخشنی هەشت وڵات لەكڕینی نەوتی ئێران چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

بڕیارەكە ئەمڕۆ هەینی چووە بواری جێبەجێكردنەوە، كە مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپ بڕیاریدا بەخشین لەسەر هیچ وڵاتێك دانەنێت بۆ كڕینی نەوتی ئێران، ئەوەش لەچوارچێوەی گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران.

دۆناڵد ترامپ بەئامانجی ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران سفربكاتەوە، لەمانگی هەشتی رابردووەوە دەستی بەسزاو گەمارۆخستنە سەر تاران كردووە، بۆ ئەوەی رۆڵی لەناوچەكە كەمبكاتەوە.

بەپێی بڕیارەكە ئەو وڵاتانەی پێشتر بەخشرابوون لەكرینی نەوت، كە گرنگترینیان چین‌و هندو كۆریای باشوورو توركیاو عێراق‌و چەند وڵاتێكی تر بوون، لەمەولا ناتوانن نەوتی ئەو وڵاتە بكڕن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای ئەمریكا دەبنەوە.

چین پێشتر رۆژانە بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتی لەئێران كڕیوەو هندیش رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار نەوتی كڕیوە، كۆریای باشووریش نزیكەی 300 هەزار بەرمیل، كە ئەگەر ئەو وڵاتانە پابەندی بریارەكەی ئەمریكا بن، زیانێكی گەورە لەتاران دەدەن.

هـ ـ ح