ئۆپیك دوورخستنەوەی نەوتی ئێران لە بازارەكانی جیهان بەئەستەم دەزانێت

جیهان

03/05/2019‌ 622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد باركیندۆ ئەمینداری گشتی ڕیكخراوی ئۆپیك پێیوایە دوورخستنەوەی نەوتی ئێران لە بازاڕەكانی جیهان كاریكی ئەستەمەو دەشڵێت ڕێكخراوەكە كار دەكات لەسەر ئەوەی دۆسیەی نەوت و سیاسەت لەیەكتر جیابكاتەوە .

محەمەد باركیندۆ لەمیانی بەشداریكردنی لە كارەكانی پێشانگای نێودەوڵەتی نەوت و غاز و پەترۆكیمیایی و پاڵاوتن لەتاران ئەوەش دەڵێت: بە ئەندامانی ئۆپیكم گوتووە لەكاتی ئامادە بوون لەو رێكخراوە دەبێت پاسپۆرتەكانیان لەماڵەوە بەجێبهێڵن ، لەبەر ئەوەی ئۆپیك ڕێكخراویكی ناسیاسییە و دەبێت دۆسێی نەوت و سیاسەت لەیەكتر جیا بكەینەوە.

هەروەها دەڵێت: ئێران یەكێكە لە ناوەندەكانی وزە لە جیهاندا ، لەسەر ئاستی جیهانی گەرەترین یەدەگی نەوت و غازی هەیە ، زۆر ئەستەمە نەوتی ئێران لەبازارەكانی جیهان دووربخرێتەوە.

پێشتر بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران هۆشداری دابووە ئەو وڵاتانەی نەوت وەك چەكێك بۆ لەبەریەك هەڵوەشاندنی رێكخراوی ئۆپیك بەكاردەهینن.

رۆژی ٢٢ی نیسان واشنتۆن رایگەیاند، چیتر هیچ وڵاتێك لە كرینی نەوتی ئێران نابەخشرێت ، كە پێشتر واشنتۆن هەشت وڵاتی بۆ ماوەی شەش مانگ لە هاوردەكردنی نەوتی خاوی ئێران بەخشیبوو ئەو وڵاتانەش بریتی بوون لە توركیا ، چین ، هندستان ، تایوان ، كۆریای باشوور ، یابان ، یۆنان ، ئیتالیا ، بەڵام كۆشكی سپی دەڵێت لەریكەوتی ٢ی مایسەوە هەر وڵاتێك پابەندی ئەو بڕیارەی واسنتۆن نەبێت ، ئەوە ڕووبەڕووی سزادانی واشنتۆن دەبێتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی