شارپرێس:
یانه‌ی هەولێر لە خولی نایابی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی دۆڕان بووه‌وه و سێ خاڵی یاریه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانی گه‌ڕی 25 هه‌مینی خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی نەفتی میسان بوه‌وه و بە دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یاریه‌كه‌ی دۆڕاند.
ئه‌وه شه‌شه‌مین یاریه كه یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یتوانیووه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و له شه‌ش یاری رابردوودا چوار یاری دۆڕاندووه و دوو یاریش به‌رامبه‌ر بووه.
یانه‌ی هەولێر ئێستا لە پلەی 13هه‌می ریزبەندی خولی یانه‌كانی عێراقدایه و خاوەنی 28 خاڵە.