هەناردەکردنی نەوتی ئێران رۆژانه‌ بۆ نیو ملیۆن به‌رمیل كه‌مده‌بێته‌وه‌

جیهان

03/05/2019‌ 1076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاره‌زاییه‌كی بواری وزەو نه‌وتی ئێرانی پێشبینی دەکات هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە مانگەکانی داهاتوودا لە نێوان 200 تا 550 هەزار بەرمیلی رۆژانە بێت.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگه‌یاندووه‌، لە زاری سارا وخشوری، شاره‌زاییه‌كی بواری وزەو نه‌وتی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەسفر گەیاندنی نەوتی ئێران بەواتای هەناردەنەکردنی تەواوەتی نەوتی ئێران نییە.

ئەو شاره‌زایه‌ی وزە کە راوێژکاری (SVD)یشە دەڵێت، هەندێک لە نەوتی ئێران بۆ وڵاتی چین بەمەبەستی خەزنکردنی دەنێرێت و هەندێک لەوێش بۆ فرۆشتنی نافەرمیی و قاچاخی بە بارهەڵگرەکانی نەوتدا دەگوازرێتەوە.
  
کارناسەکە راشیدەگەیەنێت، ئێران لەم مانگەوە رۆژانە 200 تا 550 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هەناردەی دەرەوە دەکات، کە ئەم بڕەش بەتەواوەتی نافرۆشرێت.

لەم سەروبەندەشدا پلە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەرچی کاریگەری سزاکانیان لەسەر دەرامەتی ئەم وڵاتە پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام به‌ سفرگەیاندنی نەوتی ئێرانیان بەدوور و مەحاڵ زانیوە.

عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران بەداننان بەوەی کە سزاکان کاریگەری لەسەر وڵاتی ئێران کردووە وتی، بەدڵنییاییەوە هەوڵەکانی ئەمریکا بەهیچ جێگایەک ناگات و ئێران هەرچەندە کەنەوتی بوێت و ئیرادە بکات، هەناردەی  دەرەوەی دەکات.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی سێشەممە لەمبارەیەوە رایگەیاند، "بڕیاری ئەمریکا پەیوەست بەوەی کە نەوتی ئێران بەسفربگات بڕیارێکی هەڵەو نادروستەو ئێمە ناهێڵین ئاوا بڕیارێک جێبەجێ ببێت".

راشیگەیاند، "ئەمریکییەکان لە مانگەکانی داهاتوودا دەبینن کە نەوتی ئێران بەردەوام دەبێت و هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی لەڕێگەیەکەوە نابێت".

رۆحانی وتیشی، "ئێمە لە شەش ڕێڕەو ڕێگاوە کە ئەمریکییەکان ئاگاداری ئەو نین، نەوتی بەرهەمهێنراومان هەناردە دەکەین".

وەرگێڕانی: یاسین نادر

بەپەلە