لەكۆتایی ئەم سەدەیە فەیسبووك دەبێت بەگەورەترین گۆرستانی ژمارەیی

sharpress.net

427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/05/2019‌

شارپرێس:
راپۆرتێكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردووە، تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا دەبێت بەگەورەترین گۆڕستانی ئەلیكترۆنی ، ئەوەش لەگەڵ پیشبینیكردنی ئەوەی تا ساڵی ٢٠٧٠ لومارەی ئەو بەكارهێنەرانەی گیان لەدەست دەدەن لەژمارەی ئەوانە زیاتر دەبن، كە زیندوون .

راپۆرتەكە، كە ژمارەیەك ئەكادیمی لە پەیمانگای ئۆكسفۆردبۆ ئینتەرنێت (OII)، ئامادەیان كردووە دوو سینارۆییان داناوە ، یەكەمیان ئەگەر لەساڵی ٢٠١٨ وە هیچ بەكارهێنەرێكی تر نەچێتە ناو فەیسبووكەوە ، دووەمیشیان ئەوەیە فەیسبووك بەهەمان ئاست ساڵانە بەڕێژەی ١٣% گەشە بكات .

بەپێی سیناریۆی یەكەم لەكۆی ٢،٣ ملیار بەكارهێنەری فەیسبووك تا ساڵی ٢٠١٨ ، ئەوە ١،٤ ملیار بەكارهێنەریان دەمرن ، تا ساڵی ٢٠٧٠ ژمارەی مردووەكان لەژمارەی زیندووان زیاتر دەبێت .

بەڵام بەپێی سیناریۆی دووەم ، ئەگەر فەیسبووك بەهەمان تێكرای ئێستا گەشە بكات ، ئەوە تا كۆتایی ئەم سەدەیە ژمارەی ئەو بەكارهێنەرانەی گیان لەدەست دەدن دەگاتە ٤،٩ ملیار كەس .

كارل عوسمان سەرۆكی پەیمانگاكە دەڵێت: ئەو ئامارە پرسیاری ئەوە دەوروژێنێت دوای مردنی ئەو كەسانە كێ مافی ئیدارەدانی ئەو داتا و زانیارییانەی هەیە ، بەجۆرێك بەرژەوەندی خێزانەكەی و هاوڕێكانیشی پاریزراو بێت ، یاخود لەلایەن مێژوونووسانەوە بەكارنهێنرێت بۆ تیگەیشتن لە رابردوو .

فەیسبووك، كە خاوەنی هەریەك لە "ئینستاگرام " و " واتس ئاپ "یشە ، گەورەترین سەكۆیە بۆ تۆرە كۆمەڵایەتییەكان لە جیهانداو خەڵێكی زۆر بەكاریدەهێنن.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved